شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:32 - 27 پووشپەڕ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ، بە ناوی "موحسن شابۆیی"، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "شاوانێ"، سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم مێرمنداڵەیان دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕیش، سیامەند شابۆیی، مامی موحسن شابۆیی و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەلایەن مۆرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری هەولێری هەرێمی کوردستان، تێرۆر کرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و چارەنووسی موحسن شابۆیی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.