دەسبەسەرکرانی ڕەزا خۆش‌نەزەر، هونەرمەندی کوردی خەڵکی بۆکان لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:25 - 27 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، ڕەزا خۆش‌نەزەر، هونەرمەندی کوردی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هونەرمەندە بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم هونەرمەندەیان بە هۆی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپێک بە ناوی "وەتەن"، دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هونەرمەندە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.