دەسبەسەرکرانی بەیان فەرەجوڵڵاهی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە

10:17 - 27 پووشپەڕ 2723

شەوی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بەیان فەرەجوڵڵاهی"، خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەیان فەرەجوڵڵاهی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.