موحسن جەوادی‌فەر و شەفیع ئەزیر بە دانانی بارمتە ئازاد کران

10:13 - 27 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، موحسن جەوادی‌فەر و شەفیع ئەزیر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی "پەسوێ"ی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، ئەم دوو هاووڵاتییە، بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.