دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد

11:10 - 12 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید ئەحمەد تاڵانە"، تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی سەید ڕەحیم، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە لە دەوروبەری ماڵەکەی خۆی و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم لاوە کوردە، بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.