سنە؛ بەشیر نووری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:06 - 27 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی جۆزەردان، بەشیر نووری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شارەکی سپای سنە دەسبەسەر کرا و ڕۆژی شەممە، ٦ی جۆزەردان، لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند کە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.