کۆڵبەرێک لە سنووری هەورامان بەتوندی بریندار کرا

09:51 - 27 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەدساڵح قەنبەری"، خەڵکی گوندی "سەفیاوا"ی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، بەتوندی بریندار بوو.

هیزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، دۆخی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە و لاقی ڕاستی لە ئەژنۆوە دەبێ ببڕدرێتەوە.