حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کرا

09:46 - 27 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەنگەر خزری"، خەڵکی سەردەشت، لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ئەم زیندانییە، پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، لە پیرانشار دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە، بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.