زیندانی نەغەدە؛ جەماڵ ڕەسووڵ‌زادە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

10:53 - 26 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، جەماڵ ڕەسووڵ‌زادە، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "خورینج"، سەر بە شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی، لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، جەماڵ ڕەسووڵ‌زادە، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هاوکات لەگەڵ توندوتیژی، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.