حەبیب خۆشنوود و خزر محەممەدپوور بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران

23:21 - 25 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "حەبیب خۆشنوود" و "خزر محەممەدپوور"، خەڵکی گوندی "کانی مەلا"، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوون.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "شنۆزەنگ"ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: حەبیب خۆشنوود و خزر محەممەدپوور