جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ

09:34 - 25 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "حوسێن دۆڵخانی"، خەڵکی شاری شوت لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ساڵی ١٣٩٦، بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی خوشکەکەی، دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.