بانگهێشتی ٥٥ پارێزەری دادگوستەری بۆ لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان
٥٥ پارێزەری دادگوستەری، بە هۆی ئەوەیکە بەیانییەی پاڵپشتی لە بنەماڵەی ژینا-مەهسا ئەمینییان واژۆ کردووە، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری بۆکان کراون.
بەپێی ئەم بانگهێشتنامەیە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ بۆ ئەم پارێزەرانە نێردراوە، دەبێ لە ماوەی ٥ ڕۆژدا خۆیان بە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان بناسێنن.
لە بانگهێشتنامەکەدا هۆکاری بانگهێشتکرانیان "بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و بابەتی دژی عیفەتی گشتی" ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١، ئەم پارێزەرانەی دادگوستەریی بۆکان، بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک، پاڵپشتیی خۆیان لە بنەماڵەی ژینا_مەهسا ئەمینی ڕاگەیاند و لەسەر ئامادەیی خۆیان بۆ وەرگرتنی دۆسییەی ژینا و هەر چەشنە پاڵپشتییەک لە بنەماڵەی ئەمینی تا گەیشتن بە ئاکامی کۆتایی، جەختیان کردەوە.
ناوی ئەو ٥٥ پارێزەرەی کە بانگهێشتی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی بۆکان کراون:
١ـ سالم وەلیپوور،٢ـ محەممەد ڕەنجبەری،٣ـ سروە خزرپوور،٤ـ موتەلیب عەلەویان،٥ـ حامد قادرپوور، ٦ـ ئومید ڕەسووڵزادە، ٧ـ شلێر فتووحی سەرا، ٨ـ حەیات کەتانی، ٩ـ ئیبراهیم عەزیزی یووسفکەند،١٠ـ سیراجەدین تاهیری، ١١ـ سەما قادری، ١٢ـ مەسعوود کیانی، ١٣ـ یەعقووب محەممەدپوور، ١٤ـ سامان کازمی، ١٥ـ شەهلا حەسەنزادە، ١٦ـ ئەسرین خالدی، ١٧ـ هێمن بەهرامی، ١٨ـ ڕەحیم سەناعەتی، ١٩ـ لەیلا خوسرەوی، ٢٠ـ نەجمەدین تەوحیدی، ٢١ـ فەریبا حوسێنی، ٢٢ـ نەرمین حوسێنی خا، ٢٣ـ مەنسوور ساڵحی، ٢٤ـ دڵنیا محەممەدشەریفی، ٢٥ـ یەحیا مەولوودی، ٢٦ـ ئارش فاتحی بۆکانی، ٢٧ـ سەید پەیام قوڕەیشی بۆکانی، ٢٨ـ شەماڵ ماسکانی، ٢٩ـ ڕابێعە زەبیحی، ٣٠ـ شەبنەم خزری، ٣١ـ شیرین شەرەفی، ٣٢ـ نیشتمان فەتحوڵڵاهی، ٣٣ـ ئەوین گوودەرزی، ٣٤ـ پرشنگ ساڵحیڕاد، ٣٥ـ ناهید پاشایی، ٣٦ـ جەمشید ئیبراهیمی، ٣٧ـ ناسر ئێرانی، ٣٨ـ لەیلا ئەحمەدی، ٣٩ـ مەتین ڕەحماننژاد، ٤٠ـ حەسەن دەیمە، ٤١ـ چیمەن زەریفی، ٤٢ـ حوسێن مامەپوور، ٤٣ـ فەرزین کۆچەری بۆکانی، ٤٤ـ مەنسوور قانع، ٤٥ـ حوسێن سوعادی موقەدەم، ٤٦ـ ناسر ئیبراهیمی بۆکانی، ٤٧ـ ئەنوەر فەردپیادە، ٤٨ـ بێهرووز کیا، ٤٩ـ ئیبراهیم سڵامەتی، ٥٠ـ ئیبراهیم ئەحمەدیان، ٥١ـ یووسف فەرامەرزی، ٥٢ـ مونیرە خزری، ٥٣ـ جەماڵ ئەحمەدنژاد، ٥٤ـ فەردین بەهرامی، ٦٦ـ بێهزاد مەعرووفی.