کامێران؛ هاووڵاتییەک بە تەقەی هیزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا

21:56 - 23 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی مەولایی"، لە گوندی "تەختی زەنگی"، سەر بە شاری کامێران، بە تەقەی هیزەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

ئەم هاووڵاتییە، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای کرماشان بووە کە لە تێکهەڵچوونێک لەسەر زەوی کشتوکاڵی، دوو هاووڵاتیی کوشتبوو.

عەلی مەولایی پاش ئەم ڕووداوە هەڵهاتووە و لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزەکانی حکوومەتدا و لە ئاکامی تەقەکردنی ئەواندا کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە، دوو کەس لە هێزە حکوومەتییەکانی بریندار کردبوو.