محەممەد دانیالی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیلام ئازاد کرا

17:35 - 23 پووشپەڕ 2723

محەممەد دانیالی، تەمەن ٢٣ ساڵ و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار"ی ئاودانان، پاش ٦٠ ڕۆژ دەسبەسەریی کاتی، بە دانانی بارمتەی ٥ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بە هۆی بێڕێزی پێکردن و تاشینی قژەکانی و پێڕانەگەیشتن بە دۆسییەکەی، لانیکەم دوو جار مانی لە خواردن گرتبوو.

٢٤ی بانەمەڕ، محەممەد دانیالی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە دێهلۆران دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزرا.

محەممەد دانیالی، خەڵکی ئاودانانە و بە مەبەستی کارکردن چووەتە دێهلۆران.