سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار بوو

17:27 - 23 پووشپەڕ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕامین کەریمی"، خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لاقی بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە و نەشتەرگەیی بۆ کراوە.