دەسبەسەرکرانی ئەرسەلان محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

17:24 - 23 پووشپەڕ 2723

شەوی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئەرسەلان محەممەدی"، کوڕی عەلی و دانیشتووی گوندی "گەرگول"، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە نزیک مزگەوتی گوندی "گەرگولی خوارێ"، دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەرسەلان محەممەدی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.