میلاد فازڵ‌پوور بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

23:42 - 22 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "میلاد فازڵ‌پوور"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی محەممەدساڵح، خەڵکی گوندی "مەلقەرەنی"، سەر بە شاری سەقز، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بە سێ ماشین، هێرشیان کردە سەر گوندی "مەلقەرەنی" و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کرد.

میلاد فازڵ‌پوور، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.