کامێران؛ دانا قوربانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

23:19 - 22 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بەناوی "دانا قوربانی"، تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی ئەسعەد، خەڵکی کامێران، بە دانانی بارمتە، لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم لاوە کوردە، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی کامێران ڕاگوێزرابووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، دانا قوربانی، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی و لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانیەەوە دەسبەسەر کرابوو.

دانا قوربانی، برازای حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی کامێران، بە بێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە زیندانی سنە، لە سێدارە درا.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی دانا قوربانی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.