مەریوان؛ ئارمان نیک‌پەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

23:10 - 22 پووشپەڕ 2723

شەوی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارمان نیک‌پەی"، کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم هاووڵاتییەیان لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردانیش، ئاروین نیک‌پەی، برای ئارمان نیک‌پەی بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.