مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی یووسف بەکری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:52 - 22 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشت تەپ"ی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی، دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یووسف بەکری، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.