دەسبەسەرکرانی مامەند قوڕەیشی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەهاباد

23:44 - 21 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، مامەند قوڕەیشی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی مەهاباددا ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامەند قوڕەیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.