حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کرا

23:35 - 21 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، زیندانییەک بە ناوی "حامد حوسێن‌پوور"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی خەلیل، خەڵکی شاری شوت لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە درا.

ئەم زیندانییە، ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.