هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار دەسبەسەر کرا

10:04 - 21 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هیوا دەرخوردی (خارجە)"، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هیوا دەرخوردی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.