مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی جەماڵ بایزیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:01 - 21 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە،٢٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەماڵ بایزیدی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی جەماڵ بایزیدی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.