برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری نەوسوود

17:43 - 20 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "یوونس محەممەدی"، خەڵکی گوندی "بازان"، سەر بە شاری جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە تەقەی هیزە نیزامییەکان، دەست، نێوقەد و پشتی پێکراوە و بریندار بووە.

یوونس محەممەدی، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان ڕاگوێزراوە.