بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئارش شەریفی

14:22 - 20 پووشپەڕ 2723

پاش تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی "ئارش شەریفی"، هاووڵاتیی تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری مەریوان، زانیارییەکی ورد لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوەیە وتیشی: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی شەریفی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنێ ڕاگیرانی کوڕەکەیان بێ‌ئاکام بووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، ئارش شەریفی بە بێ بەڵگەی لە شوێنی کارەکەی و بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلی ئارش شەریفیدا گرتووە و بردوویانە.