جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان

14:18 - 20 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "بەختیار چراغی"، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ١٢ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"ی عەبدوڵڵا وەیسی، زێرفرۆشی خەڵکی جوانڕۆ، دەسبەسەر کرا و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.