برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان
14:11 - 20 پووشپەڕ 2723
شەوی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "جەماڵ (پاشناو ناڕوون)"، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار بوو.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کراوە.
لەم ڕووداوەدا ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە لە پشت مل و سەری، بریندار بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئیدریس ڕەحمانی"، تەمەن ٣٣ ساڵ، کوڕی فایەق، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سبنووری نەوسوود بریندار بوو.