دەسبەسەرکرانی سلێمان شاروێرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ
22:59 - 19 پووشپەڕ 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان شاروێرانی"، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی "سەیداوێ"ی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سلێمان شاروێرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.