دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

22:56 - 19 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم هاووڵاتییەیان لە ڕێگای پەسوێ-مەهاباد دەسبەسەر کردووە و دواتر بە مەبەستی پشکنین، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی لە "گەرگولی خوارێ".

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شۆڕش ئیبراهیمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.