مەریوان؛ شێرکۆ ڕۆشەنی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا
ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، شێرکۆ ڕۆشەنی، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان، بە دانانی بارمتەی ٥٤٥ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.
شێرکۆ ڕۆشەنی لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١، شێرکۆ ڕۆشەنی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی عەتا لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، بە مەبەستی پشکنین هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ و خانەباخەکەی لە مەریواندا.
شێرکۆ ڕۆشەنی، بە مەبەستی لێپرسینەوە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی مەریوان ڕاگوێزرابوو.
تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ ڕۆشەنی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.