پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

22:46 - 19 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی شەممە، ١٧ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیدریس محەممەدی‌ئازەر"، تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی "باوەلە"ی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە. 

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئیدریس محەممەدی‌ئازەر زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.