دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار
22:35 - 19 پووشپەڕ 2723
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "یەعقووب فەتاحی"، خەڵکی گوندی بادیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و "تەیب عەبدوڵڵاپوور"، خەڵکی شیناوێی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.