ڕاگواستنی شەهلا چووپانی بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە سنە

21:09 - 10 پووشپەڕ 2723

هاووڵاتییەک بە ناوی "شەهلا چووپانی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کچی محەممەد و خەڵکی سەقز، پاش دەسبەسەرکران، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە کاتی دەسبەسەرکرانییەوە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، کاتژمێر ٩ی بەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە لە شارەکی قەوەخ و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

شەهلا چووپانی، بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە کارگایەکی قاڵیبافیدا کاری کردووە.