شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

16:39 - 18 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، عەبدولکەریم کاکول، هاووڵاتیی خەلکی گوندی "حەسەن نووران"، سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عەبدولکەریم کاکول زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام شەعبان"، خەڵکی شنۆ، "فەخرەدین پوودات"، خەڵکی گوندی "بێتریان"، سەر بە شاری شنۆ، "خدر عەبدوڵڵاهی ئەمیرئاباد"، خەڵکی شنۆ و "عوسمان حەمزەزادە"، خەڵکی گوندی "قرووشاوێ"، سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە یەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.