دەسبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ

14:33 - 18 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی پووشپەڕ، ٤ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئارام شەعبان"، خەڵکی شنۆ، "فەخرەدین پوودات"، خەڵکی گوندی "بێتریان"، سەر بە شاری شنۆ، "خدر عەبدوڵڵاهی ئەمیرئاباد"، خەڵکی شنۆ و "عوسمان حەمزەزادە"، خەڵکی گوندی "قرووشاوێ"، سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە یەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم چوار هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم ٤ هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عوسمان حەمزەزادە، ئارام شەعبان، خزر عەبدوڵڵاهی ئەمیرئاباد و فەخرەدین پوودات