بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی شاهۆ بەرهەم لە زیندانی ناوەندیی ورمێ

13:16 - 16 پووشپەڕ 2723

شاهۆ بەرهەم، تەمەن ١٩ ساڵ، کوڕی عیسا و خەڵکی شنۆ، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە و لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم لاوە کوردە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە دۆسییەی شاهۆ بەرهەم بەڕێوە نەچووە و دادگا تاکوو ئێستا هیچ حوکمێکی بۆ ئازادیی کاتیی ناوبراو بە دانانی بارمتەش دەر نەکردووە.

ئەم خۆپیشاندەرە، ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠١، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.