بانه؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵ

13:06 - 16 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد مەزرووعی"، خەڵکی گوندی "باینجان"، سەر بە شاری بانە، لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"، بەتوندی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە کە لە ئاکامی ئەم تەقەیەدا سکی بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.