پاوە؛ بانگهێشتی مامۆستایەکی ئایینیی کورد بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

13:35 - 15 پووشپەڕ 2723

مامۆستا هادی ئەحمەدی، وتاربێژ و مامۆستای قوتابخانەی زانستی دینیی شەمسولعارفین نەجاری پاوە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە کرماشان کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە پێی گەیشتووە، دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی کرماشان ئامادە بێت.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا هادی ئەحمەدی زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.