ئیلام؛ دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:55 - 14 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "ئەرەشک قەیسەربەیگی"، خەڵکی ئیلام و دانیشتووی سەراوڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مێرمنداڵە، بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەراوڵە ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم مێرمنداڵە تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ئەرەشک قەیسەربەیگی، لە ڕەوتی بزوووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.