دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لە شاری نەغەدە

17:51 - 14 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی شەممە، ١٠ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەحەد تاهیری"، تەمەن ٢١ ساڵ و کوڕی یوونس، خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەحەد تاهیری زانیارییەک دەست نەکەوتووە.