دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە ورمێ

14:27 - 14 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی "فەرهاد ئیسماعیلی"، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی فەرهاد ئیسماعیلی بە بنەماڵەکەی، خۆیان بواردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی فەرهاد ئیسماعیلی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.