هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر کرا

14:25 - 14 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شوانە بابەکری"، کوڕی ڕەشید و خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

باوکی شوانە بابەکری، ساڵی ١٣٧٤، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" لە سێدارە دراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.