نەوسوود؛ چاوی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو

01:01 - 14 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "هێمن مەحموودی"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش"، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود تەقەی لێ کرا و چاوی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و بەم هۆیەوە چاوی ئەم کۆڵبەرە و چەند بەشێکی تر لە جەستەی بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە کوردە بە هۆی توندی برینەکانییەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فارابیی تاران کراوە.