دەسبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز

11:41 - 13 پووشپەڕ 2723

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شاهۆ ساڵحی"، "کامیاب ئەسڵی"، "ئازاد مورادیان" و "ئەفخەم مورادیان"، خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئازاد و ئەفخەم مورادیان، بران.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئازاد مورادیان، ئەفخەم مورادیان، کامیاب ئەسڵی و شاهۆ ساڵحی