نەغەدە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

11:37 - 13 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئاسۆ قەلەندەری"، کوڕی ئەحەد و خەڵکی نەغەدە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم هاووڵاتییە کوردە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێی دراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئاسۆ قەلەندەری، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.