هاووڵاتییەک پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی نەغەدە، دەسبەسەر کرا

08:50 - 9 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "موراد ڕەسووڵ تاجگەردوون"، خەڵکی نەغەدە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و بانگهێشتی موراد ڕەسووڵ تاجگەردوون، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.