جوانڕۆ؛ دەسبەسەرکرانی یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:31 - 8 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ٧ی گەلاوێژ، یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری جوانڕۆدا، ئەم چالاکە ژینگەپارێزەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەند: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە کوردە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یاسر نووری، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.