مامۆستا ڕەحمەت نسووحی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

16:26 - 12 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی پووشپەڕ، مامۆستا ڕەحمەت نسووحی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتاییهاتنی ماوەی لێپرسینەوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرابوو.

مامۆستا ڕەحمەت نسووحی ڕێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە خاڵی پشکنینی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو مامۆستا کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.