پاوە؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت

13:38 - 3 گەلاوێژ 2723

شەوی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژ، هێزەکانی حکوومەت بە مەبەستی دەسبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی کاسبکاران، هێرشیان کردە سەر گوندی "سەریاس"، سەر بە شاری پاوە کە لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتدا، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد حوسێنی"، بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزەکانی حکوومەت پاش دەسبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی کاسبکاران، ٥ هاووڵاتی بە ناوەکانی "سەمیر شۆشمێ، تاعەت ساڵحی، خەبات عەزیزی، ئارمان مەحموودی و سەروەت حوسێنی"یان دەسبەسەر کردوون.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی گەلاوێژ، هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی "بەرزان ئەرژەنگی"، خەڵکی گوندی "نێ"ی مەریوان و دەستیان بەسەر ماڵ و سامانی کاسبکارانیشدا گرت.